مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی به‌غداد/ كه‌رخ، ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كرد له دۆسیه‌یه‌ك، كه په‌یوه‌ندیی به محه‌مه‌د كه‌ربولی، په‌رله‌مانتاری سوننه له هاوپه‌یمانی عه‌زم هه‌یه.
كردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆسیه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ندێك تۆمه‌ته، كه ئاڕاسته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره كراوه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی گوایا داوای وه‌رگرتنی بڕێك پاره‌ی كردووه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردان بكات له كارێكدا كه كاروباری گشتییه، واتا داوای به‌رتیلی كردووه.
دادگای كه‌رخ بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه ده‌ستپێبكات، نوسراوێكی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كرد‌و داوای كرد پارێزبه‌ندی (الحصانه) له‌سه‌ر ئه‌م په‌رله‌مانتاره هه‌ڵبگرێت، چونكه به‌بێ ئه‌مه دادگا ناتوانێت كاری خۆی بكات.
سكاڵاكار له‌م دۆسیه‌یه‌دا كه‌سێكه به‌ناوی قوسه‌ی عه‌بدولقادر عه‌بدوله‌تیف، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی عه‌زم تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی داوای 50 هه‌زار دۆلاری كردووه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردان بكات له داخستنی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی كه‌رخی یه‌كه‌م و هێشتنه‌وه‌ی له پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی المنصوری كوڕان، لیژنه‌كه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌ی كه‌رخ له‌سه‌ر داوای سكاڵاكاری ئه‌م دۆسیه‌یه دروستكراوه.
ع