مه‌ودا میدیا-
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو پێش جه‌ژنى قوربان، به‌غدا زیاتر له 100 ملیار دینارى پاره‌ى گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێم بۆ ساڵى رابردوو ره‌وانه بكات، به‌ڵام هیچ رێكارێك نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “بڕیاربوو ئه‌و بڕه پاره‌ى گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێم كه لاى به‌غدا ماوه، پێش جه‌ژن ره‌وانه بكرێت، به‌ڵام نه‌كراوه”.
وتیشى “چه‌ندجارێك داوامان لێ‌كردبوون بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌مان بۆ خه‌رج بكرێت چونكه هه‌زاران جووتیاران پاره‌ى ساڵى رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌وه خه‌ریكه ساڵى نوێى به‌سه‌ردا دێته‌وه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “پاره‌كه سه‌رو 100 ملیار دیناره‌و تا ئێستا خه‌رجنه‌كراوه، ئێمه چاوه‌ڕێین به زووترین كات ئه‌و پاره‌یه ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكرێت”.
ع