مه‌ودا میدیا-
دواى دابه‌زینه‌كه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو له بازاڕى زێڕ و زیو، نرخى زیو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دابه‌زیوه.
كارمه‌ند جه‌لال، كارى كڕین و فرۆشتنى زیو ده‌كات به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “دابه‌زینه‌كه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو له بۆرسه‌ى زیو، زیانێكى زۆرى له خه‌ڵكدا، چونكه پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو خه‌ڵكێكى زۆر زیوى كڕیبوو، رۆژى هه‌ینى بازاڕى كوردستان نه‌بوو، به‌ڵام له پڕ شه‌وى هه‌ینى زیو له بۆرسه دابه‌زینى گه‌وره‌ى كرد بۆ خوار 70 دۆلار”.
وتیشى “پێنجشهممهكهى كه خه‌ڵك كڕین و فرۆشتنى ده‌كرد، یه‌ك كیلۆ زیو له بازاڕه‌كان به 25 وه‌ره‌قه‌بوو، به‌ڵام دواى رۆژێك بۆ 22 وه‌ره‌قه دابه‌زى”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “له ئێستادا یه‌ك كیلۆ زیو له بازاڕه‌كانى كوردستان به 22 وه‌ره‌قه‌و 40 دۆلاره، ئه‌گه‌ر زیو بۆ سه‌رو 70 دۆلار به‌رزبێته‌وه ره‌نگه ئه‌ویش بچێته‌وه بۆ 25 وه‌ره‌قه”.
ع