هونەرمەندێکی کورد بە شەش ساڵ زیندانی سزادرا

مەودا میدیا-

هونەرمەندێکی رۆژهەڵاتی کوردستان کە دانیشتووای شاری بۆجنووردە و یەکێکە لە بریندارانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی گەلانی ئێران لە لایەن دادگاکانی کۆماری ئیسلامییەوە سزای شەش ساڵ زیندانیی و لێدانی 70 قامچیی بەسەردا سەپێندرا.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند “مەهدی پاکمێهر هونەرمەندی کورد خەڵکی بۆجنوورد و یەکێک لە بریندارانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی گەلانی ئێران لە لایەن هەردوو دادگای شۆڕشی ئیسلامیی و تاوانی ئەو شارەوە بە سزای شەش ساڵ زیندانی و لێدانی 71 قامچیی بەسەردا سەپێندراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو هونەرمەندە کوردە لە دوو دۆسییەی جیاوازدا لە لایەن داگای تاوانی دووی بۆجنووردەوە سزای ساڵێک و سێ مانگ زیندانی و لێدانی 70 قامچی و لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی هەمان شاریشەوە سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە کە یەک ساڵی خراوەتە حاڵەتی هەڵپەساردنەوە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی 2026/1/9، مەهدی پاکمێهر کە قاچی بە دەسڕێژی گوللەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوو، هەر بە برینداری لە شوێنی کارەکەیدا لە شاری بۆجنوورد دەستبەسەر کرا و گواسترایەوە بۆ زیندان، دوای دوو مانگ بەبێ وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشکی لە زینداندا مایەوە و پاشان بە بارمتەی شەش ملیار تمەن و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان