عەباس عێراقچی: ئاسایشی ناوچەکە بە پەراوێزخستنی ئێران بەرقەرار نابێت

مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد ئەوەی وێنەی هێزی ئێرانی بە جیهان نیشاندا تەنها چەک نەبوو، بەڵکو یەکڕیزیی و خۆڕاگری خەڵک بوو، ئەمەش بووەتە پاڵپشتی سەرەکی بۆ هێزی دیپلۆماسی وڵات.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “لە جەنگی دواییدا، گەلی ئێران تەنها سەرکەوتنی مەیدانی بەدەست نەهێنا، بەڵکو دەستکەوتێکی گەورەی ستراتیژیی تۆمارکرد کە کاریگەرییەکەی لە هاوکێشەکانی جیهان و ناوچەکەدا دەبینرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “چاودێرانی نێودەوڵەتیی دان بەوەدا دەنێن کە ئێران دوای ئەم جەنگە زۆر بەهێزتر و یەکگرتووتر دەرکەوتووەتەوە و ئەمەش بەهۆی خۆڕاگریی گەلەوە بووە نەک تەنها هێزی سەربازیی، ئامانجی سەرەکی جەنگەکەش شکاندنی ئیرادەی گەل و دروستکردنی پشێوی بوو، بەڵام یەکڕیزیی بێوێنەی خەڵک ئەو پلانەی شکست پێهێنا”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئامادەیی گەلی ئێران لە شەقامەکاندا پەیامێکی بەهێزی بە جیهاندا کە لە کاتی هەڕەشەکاندا یەکگرتووتر و خۆڕاگرتر دەبێت، ئەم سەرمایە کۆمەڵایەتییە بووەتە گەورەترین چەکی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، کە راستەوخۆ توانای دانووستاندنی دیپلۆماسی وڵاتی بەهێزتر کردووە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان