عه‌لى زه‌یدى به‌ڵێنى به‌ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم داوه‌

مه‌ودا میدیا-

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هه‌رێمى كوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “مه‌سرور بارزانى، سەرۆکوەزیران بۆ پیرۆزبایی و پشتیوانیی حکومەتەکەی عەلی زەیدی سەردانی بەغدای کردووە، ئەو ئاستەنگانەی لە نێوان هەولێر و بەغدا هەبووە باسکراون”.

وتیشى “بەشێکی زۆری کێشەکان کۆتایی هاتووە، ئێستا لەسەر نەوت و ئەسیکۆدا و لیستی مووچە رێککەوتنی باش هەیە، ئێمە لەسەر رێڕەوی خۆمانین، بەڵێنی زەیدی ئەوەیە کە مووچەی بەسرە درا، مووچەی پارێزگاکانی کوردستانیش بدرێت”.

وتیشى “120 ملیارى داهاتى ناوخۆ لەسەر هەرێمی کوردستان فەرز کراوە، دەستوور و بڕیارەکانی دادگا باسی ئەو بڕە پارەیان نەکردووە، بەڵکو تەنیا باسی ئەوە کراوە بەشێک لە داهاتی ناوخۆی هه‌رێم دەدرێتە عیراق”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان