مه‌ودا میدیا-
جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئێران پابه‌ندنه‌بێت، تره‌مپ بیر له هێرشكردن ده‌كاته‌وه بۆ سه‌ر ئێران.
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمه‌ریکا لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی فۆکس نیوز رایگەیاند “ناتوانرێت پێشبینی رەفتارەکانی تاران بکرێت و وڵاتانی کەنداویش بە گومانەوە دەرواننە هەنگاوەکانی ئەو وڵاتە، سەرەڕای ئەوەی دەرفەتێک بۆ بەدیهێنانی سەقامگیرییەکی هەرێمی گەورەتر لە ئارادایە”.
وتیشى “هاوپەیمانەکانی واشنتۆن لە کەنداو دڵنیا نین و ناتوانن پێشبینی ئەوە بکەن کە ئێرانییەکان لە پێنج ساڵی داهاتوودا چی دەکەن، بەڵام ئێستا دەرفەتێکی راستەقینە دەبینن، بۆیە ئەمه‌ریکا بەو رێگەیەدا دەڕوات تاوەکو بزانێت تاران تا چەند لە بەڵێنەکانی جدییە”.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، بڕیاره رۆژى هه‌ینیی رابردوو ئه‌مه‌ریكا و ئێران له جنێفى سویسرا رێككه‌وتنه‌كه واژۆ بكه‌ن.
ع