عەبدول لەتیف سەلەفی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا-

رابەری رەوتی سەلەفییەکان لە هەرێمی کوردستان و عیراق سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی دەنگ و چات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد لە خوا بترسن و رۆژی دوایی هەیە.

عەبدول لەتیف ئەحمەد، رابەری رەوتی سەلەفییەکان لە هەرێمی کوردستان و عیراق رایگەیاند ” ئەو پروپاگەندە و تۆمەتە ناڕەوایانەی کە باس دەکرێن، لەلایەن کەسانی نەخۆش و لەخوا نەترس هەڵبەستراون و ناڕاستن و هیچ گوزارشتێک لە ئەوان ناکەن، وە لەڕووی شەرعی و یاساییشەوە هیچ بەها و پێگەیەکیان نییە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بە پشتیوانی خوای گەورە، ئەم چەواشەکارییانە هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر بەردەوامیی کار و پەیامی ئەوان نابێت، وە ئەوانەش کە لە هەوڵ وپیلانیگێڕیدان بۆ شکاندنی بانگخوازان با چاوەرێی تۆڵەی خوای گەورە بن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان