لێکۆڵینەوە لە هۆکاریی گیانلەدەستدانی ژنێک دەکرێت

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان ئاشکرایکرد ژنێک لە نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب بۆ ژنان و منداڵبوون لە کەلار تووشی دۆخێکی نەخوازراوی تەندروستی بوو و گیانی لەدەستداوە و بەدواداچوونی بۆ دۆسییەکە دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان رایگەیاند “بەپشتبەستن بە یاسا و رێنماییە بەرکارەکان، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەیان لە هۆکاری گیانلەدەستدانی ژنەکە پێکهێناوە و لە رۆژی یەکشەممەوە دەستبەکاردەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هاوخەمیی خۆی بۆ خێزان و کەسوکاری کۆچکردووەکە دەردەبڕن و جەخت لەوە دەکەنەوە کە سەلامەتیی گیان و ژیانی هاوڵاتییان و نەخۆشان لە پێشینەیانە و بەدواداچوونی یاسایی و ئوسووڵیی پێویست دەکەن”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، سێ رۆژ پێش ئێستا ژنێک سەردانی نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیبی کرد لە شاری کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بەبێ پشکنین، دەرزی هەستیاری بۆ دەکرێت و دواتر گیانی لەدەستدا.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان