مه‌ودا میدیا-
سیستمى ئه‌سیكۆدا كه له ئێستا حكومه‌تى عیراق داوایكردووه له مه‌رزه‌كانى هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێ بكرێت، هه‌رزانى بۆ كوردستان ده‌هێنێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكى هه‌رێمه.
سیستمه‌كه‌دا به ته‌واوى به‌پێى په‌یڕه‌و یاساى حكومه‌تى عیراق كار ده‌كات، ئه‌مه واده‌كات كه‌لوپه‌ل و پێویستییه‌كانى تر كه له مه‌رزه‌كانه‌وه هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێن هه‌رزانتر له‌سه‌ر هاوڵاتییان بكه‌وێت.
ئارمان سه‌ردار، شاره‌زاى بوارى ئابوورى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “له سیستمى ئه‌سیكۆدا كه جێبه‌جێ ده‌كرێت به ته‌واویی له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكى هه‌رێمه، چونكه ئه‌و بازرگانه‌ى كه هاورده‌ى هه‌یه، له سیستمى گورمرگیدا به هه‌مان شێوه‌ى بازرگانانى عیراق مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له وه‌رگرتنى دۆلار به‌رانبه‌ر دینار”.
وتیشى “به‌پێى سیستمى ئه‌سیكۆدا ئه‌گه‌ر بازرگانێك ئۆتۆمبێلێك هاورده بكات له مه‌رزه‌كانى هه‌رێم، ئه‌و بڕه گومرگه‌ى كه لێى وه‌رده‌گیرێت به‌پێى نرخى فه‌رمى بانكی ناوه‌ندیی عیراق ده‌بێت كه بۆ 100 دۆلار 132 هه‌زار دیناره، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر گومرگه‌كه‌ى هه‌زار دۆلار بێت، به 132 هه‌زار دینار بۆ ده‌شكێندرێته‌وه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “له‌و حاڵه‌ته‌دا نرخه‌كه بۆ بازرگانه‌كه كه‌متر ده‌كه‌وێت و له‌سه‌ر هاوڵاتییانى هه‌رێمیش كه‌متر ده‌كه‌وێت، به‌ڵام له ئێستادا له مه‌رزه‌كانى هه‌رێم 100 دۆلار به 155 هه‌زار دینار له گومرگ وه‌رده‌گیرێت، ئه‌و نرخه زۆر له‌سه‌ر هاوڵاتیی
باسى له‌وه‌شكرد “ئه‌مه بۆ مۆبایل و كه‌لوپه‌ل و خۆراك و هه‌ر مه‌وادێكى تر كه له مه‌رزه‌كانى كوردستانه‌وه هاورده‌بكرێت و سیستمی ئه‌سیكۆدا جێبه‌جێ بكرێت، به‌و شێوه‌یه و نرخه‌كان هه‌رزانتر ده‌بن به‌راورد به‌و سیستمه‌ى كه له هه‌رێم هه‌ی”. ده‌كه‌وێت”.
ع