ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامیی سەردانی یەکێتی و پارتی دەکاتەوە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ئاشکرایکرد لەپێناو چارەسەری کێشەکان و ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو سەردانی پارتی و یەکێتی دەکاتەوە.

مامۆستا دارا سێکانیانی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند “مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهادین لەپێناو تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستووی سیاسیی هەرێم دووبارە سەردانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان دەکاتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دەستپێشخەرییەکەی جەنابی ئەمینداری گشتیی لەلایەن یەکێتی و پارتییەوە رەتنەکراوەتەوە و لە دیدارەکانی ئەم دواییەی نێوان یەکێتی و پارتی، لێکنزیکبوونەوەیەک هەیە”.

ئەوەشی خستەڕوو “فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کاتێک بەشداری لە پرۆسەی کاراکردنەوەی پەرلەمان دەکات، سەرجەم لایەنەکان بەشداریی تێدا بکەن و نابێتە بەشێک لە ململانییەکان یان قوڵبوونەوەی ناکۆکییەکان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان