مه‌ودا میدیا-
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عیراق له‌باره‌ی كۆی گشتیی ئه‌و موڵك و پارانه‌ی بریكارى پێشووى عیراق كه ده‌ستایان به‌سه‌ردا گیراوه راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌كه “عه‌دنان جومه‌یلی، بریكاری پێشووى وه‌زاره‌تی نه‌وتى عیراق كه ئێستا ده‌ستگیركراوه، تێكڕاى پاره‌و سه‌روه‌ت و سامانه ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كه‌ى سه‌دان ملیار دینار بووه”.
به‌پێى ئه‌نجومه‌نه‌كه “بڕى 10 ملیۆن دۆلار و بڕی 31 ملیار دیناری عیراقی له سه‌روه‌ته‌كه‌ى جومه‌یلى ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه”.
هه‌روه‌ها “ده‌ستگرتن به‌سه‌ر نزیكه‌ی 20 ملیار دینار له حه‌شارگه‌ی مه‌زره‌عه‌یه‌ك و رێگریكردن له ئاودیوكردنی 5 ملیار دینار له پارێزگایه‌ك، رێكاری یاسایی و كۆنترۆڵ و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 70 خانوو و 21 ئۆتۆمبیل و نزیكه‌ی 3 كیلۆ زێڕ”.
باس له‌وه‌شكراوه “لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ تێوه‌گلاوانی تری دۆسییه‌كه به‌دره‌وامه، تاوه‌كو ته‌واوكردنی هه‌موو رێكاره یاساییه‌كان”.
ع