مەودا میدیا-
ماوەی چەند رۆژێكە یەكەم شەپۆلی گەرمای بەهێز رووی لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كردووە و شارەزایەكی كەشناسیش دەڵێت” ئەمڕۆ كۆتا رۆژی ئەو شەپۆلەیە و لە سبەینێوە دنیا فێك دەكات”.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند” ئەمڕۆ سێشەممە پلەكانی گەرما یەك بۆ دوو پلە زیاتر بەرزدەبنەوەبەراورد بە دوێنێ، بەڵام كۆتا رۆژی شەپۆلەكەیە و لە سبەینێوە پلەكانی گەرما دادەبەزن”.
وتیشی” لە رۆژی چوارشەممە و رۆژانی دواتر بۆ ماوەیەكی كاتی پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن و دنیا فێنك دەبێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” ئەمڕۆ بە گشتی لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان گەرمای بەهێز دەبێت و پلەكانی گەرماش بەم شێوەیە دەبن:
سلێمانی 40 پلە
هەولێر 44 پلە
دهۆك 42 پلە
هەڵەبجەی شەهید 42 پلە
كەركوك 45 پلە
پێنجوێن 36 پلە
كەلار 46 پلە
حاجی ئۆمەران 31 پلە
ئ پ