مه‌ودا میدیا-
ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى عیراق رایگه‌یاند، بڕێكى پاره‌ى زۆر له ناو چاڵێك ده‌رهێنراوه په‌یوه‌ندیی به دۆسیه‌ى عه‌دنان جومه‌یلى، بریكارى پێشووى نه‌وتى عیراق هه‌یه.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى عیراق “ئه‌و پاره لەژێر زەویدا شاردرابووه زیاتر لە 67 ملیار دینار بووه و پارێزگارێکی پێشووتری سەڵاحەدینیش تێوەگلاوه به داناپێدانانى عه‌دنان جومه‌یلى”.
باس له‌وه‌شكراوه “بڕی ئەو پارانەی لە دۆسیەکەدا دەستیان بەسەردا گیراوە، بەرزبووەتەوە بۆ 98 ملیار دینار و 11 ملیۆن دۆلار”.
عه‌دنان جومه‌یلى، بریكارى پێشووى عیراق له چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوو ده‌ستگیركرا به‌هۆى گه‌نده‌ڵى و بردنى داهاتى وڵات، له‌ماڵه‌كه‌یدا ده‌یان ملیار دینار و سێ كیلۆ ئاڵتوون و ده‌یان چه‌ك ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه و خاوه‌نى ده‌یان موڵكى گرانبه‌ها بووه.
ع