مهودا میدیا-
مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمهریکا ئهمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند “ئەمهریکا قبوڵ ناکات ئێران کرێی ترانزێت لە گەرووی هورمزدا بسەپێنێت، گەرووی هورمز رێڕەوێکی ئاوی نێودەوڵەتییە و سەر بە هیچ لایەنێک نییە”.
وەزیری دهرهوهى ئەمهریکا هۆشداریدا لەوەی سەپاندنی پارەی ترانزێت لە گەرووی هورمز وەک تووشبوون بۆ رێڕەوی ئاوی تر لە سەرانسەری جیهاندا بڵاودەبێتەوە.
وتیشى “ئەگەر ئێمە پارە وەربگرین بۆ بەکارهێنانی رێڕەوی ئاوی نێودەوڵەتیی تەنها لەبەر ئەوەی نزیکە لە خاکی وڵاتێک، ئەوا وەک تووشبوونێک بڵاودەبێتەوە بۆ باقی جیهان”.
ئهوهشى خستهڕوو “ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست ناهێنێت”.
باسى لهوهشكرد “ئێمە دەمانەوێت رێککەوتنێکی دادپەروەرانە لەگەڵ ئێراندا بێت کە هەموو لایەنەکان قبوڵیان بکات، ئێستا کاردەکەین بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک کە خزمەتی گەلی ئێران بکات”.
ههروهها “ئەمهریکا هیوادارە لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێراندا دەرئەنجامێکی ئەرێنی بەدەستبهێنێت، ئێستا لە قۆناغێکی نوێداین، هیوادارین به ئاشتیی بگەین”.
ع