مه‌ودا میدیا-
به‌رهه‌مى ناوخۆى هه‌رێم و شاره‌كانى خوار و ناوه‌ڕاستى عیراقیش پێگه‌یشتووه و به‌هۆیه‌وه شووتى له عه‌لوه‌كان هه‌رزانبووه.
سه‌روه‌ر عه‌لى، به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “به‌رهه‌مى ناوخۆى شووتى پێگه‌یشتووه، رۆژانه ده‌یان ته‌ن له شووتى له ناوچه‌كانى سنورى پارێزگاى سلێمانى ده‌هێنرێته عه‌لوه”.
وتیشى “به‌هۆى پێگه‌یشتنى به‌رهه‌مى ناوخۆ، هاورده‌كردنى شووتى له ده‌ره‌وه بۆ ناو هه‌رێم راگیراوه له پێناو ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ناوخۆ ساغبێته‌وه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “نرخى یه‌ك كیلۆ شووتى له عه‌لوه كه‌مترینى 200 دیناره، به‌رزترین 450 دیناره، به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو هه‌رزانبووه به‌راورد به چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوو”.
باسى له‌وه‌شكرد “له ده‌ره‌وه یه‌ك كیلۆ شووتى به 500 بۆ 650 دینار ده‌ستى هاوڵاتیی ده‌كه‌وێت”.
ع