پارتەکەی مونا قەهوەچی هاتە دەنگ

مەودا میدیا-

سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان ئاشکرایکرد قەوارەی هەرێمی کوردستان بە هیچ بڕیارێکی کاغەزی یان بەخشینێکی سیاسی دروست نەبووە، بەڵکو بە خوێنی شەهیدان، خەباتی پێشمەرگە و قوربانییە گەورەکانی گەلی کوردستان هاتووەتە کایەوە و دەسکەوتێکی مێژووییە بۆ هەموو پێکهاتەکان.

عەبدولقادر بازرگان، سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان رایگەیاند “بە نیگەرانییەکی قووڵەوە سەیری ئەو وتار و هەڵوێستە سیاسییانە دەکەن کە بانگەشە بۆ هەڵوەشاندنەوە یان لاوازکردنی قەوارەی دەستووری هەرێم دەکەن،”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “جێگەی داخە کاتێک سەرۆکی حزبێکی سیاسیی کورد، لەبری بەرگریی لە سەقامگیریی، هەڵوێستێکی دژ بە قەوارەی هەرێم دەگرێتەبەر، رەخنەی بەرپرسانە مافێکی دیموکراتییە، بەڵام بانگەشە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەرێم هیچ پەیوەندییەکی بە چاکسازییەوە نییە”.

ئەوەشی خستەڕوو “داوا لە دامەزراوە یاسایی و دەستوورییەکان دەکەن، بەپێی یاسا هەڵوێست بەرانبەر هەر هەنگاوێک وەربگرن کە ئامانجی لاوازکردنی هەرێم بێت، پاراستنی ئەم قەوارەیە بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانیی گشتییە و نابێت بکرێتە قوربانیی ململانییەکان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان