مهودا میدیا-
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرزى ئهمهریكى، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمهریکا رایگەیاند “بەم نزیکانە ئەمەریکا ئەو سەروەت و سامانانەی ئێران کە لەژێر سزاکانی ئەمهریکادا بلۆككراون، بەکاردەهێنێت بۆ کڕینی گەنم و گەنمەشامی و سۆیا لە جووتیارانی ئەمهریکا”.
ئەم راگەیاندنە دوای ئەو لێکتێگەیشتنە دێت کە لە نێوان ئەمهریکا و ئێران بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و پێکدادانی سەربازیی ئەم دواییە ئەنجامدرا، کە دواتر کۆمەڵێک رێوشوێنی بەرانبەری گرتەبەر، لەوانە سووککردنی هەندێک سنووردارکردنی ئابووری و ئازادکردنی بەشێک لە سەروەت و سامانی بلۆككراوى ئێران.
سەروەت و سامانی بلۆككراوى ئێران یەکێک لە کێشە هەرە مشتومڕییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران بووە لە دوای سەپاندنەوەی سزاکانی ئەمهریکاوە. ئێران داوای ئازادکردنیان دەکات، لەکاتێکدا ئەمهریکا پێشتر بەکارهێنانی هەندێکیان بە رێککەوتنی مرۆیی یان رێککەوتنی تایبەتەوە گرێداوە.
ع