مەودا میدیا-
دوای هێرشەكانی شەوی رابردووی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران، وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكە بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا بە توندی ئیدانەی هێرشەكان دەكات.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت” هێرشەكانی ئەمەریكا كە دامەزراوەكانی چاودێری كەناراوەكانی وڵات دەكەنە ئامانج لەگەڵ هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بە هەماهەنگی لەگەڵ واشنتۆن، پێشێلكردنی ماددەی یەكەمی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنە.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات” هێرشە بەرگرییەكانی ئێران لە دژی ئەو ئامانجانەی كە پەیوەندییان بە هێزەكانی ئەمریكاوە هەیە، لەسەر بنەمای مافی سروشتی خۆمانە بۆ بەرگریكردن لە خۆمان، بە هەموو تواناشمانەوە بەرگری لە سەروەری و ئاسایش و بەرژەوەندییە نەتەوەییەكانی وڵات دەكەین”.
وەزراەتی دەرەوەی ئێران هەروەها دەڵێت” بەرپرسیارێتی دەرئەنجامەكانی ئەم دۆخە لە ئەستۆی رژێمی شەرانگێز و پەیمانشكێنی ئەمەریكادایە، بۆیە داوا دەكەین نەتەوە یەكگرتووەكان بێباكانە نەڕوانێتە پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكان لەلایەن ئەمەریكاوە”.
ئ پ