مەودا میدیا-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە ئاشکرایکرد هەوڵ و هیمەتی تیمەکانیان و خەڵکانی خۆبەخشی سنوورەکە بۆ گەڕان بەدوای گەنجە خنکاوەکەی چەمی ئاوەمار لە ناوچەی سازان بەردەوامە.
زانیار عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند “ئومێد دەکەن بەمنزیکانە تەرمی گەنجەکەی چەمی ئاوەمار بدۆزنەوە بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی ئاوەکە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “گومان دەکرێت تەرمی گەنجەکە گیربووبێت، بەهۆی ئەوەی تائێستا تەرمەکە بەرچاوی تیمەکان یان ئەو کامێراکان نەکەوتووە و ناوچە زۆر سەختە بەڵام هەوڵەکانی ئەوان بەردەوامە و هیواخوازن بەمنزیکانە بیدۆزنەوە”.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئێران لەسەر داواکاری پارێزگای ھەڵەبجە، ئاوی چەمی ئاوەماری لە ناوچەی سازان گرتووەتەوە، بۆئەوەی ئاستی ئاوەکە کەمببێتەوە و گەڕان بە دوای تەرمی (باوان یوسف)دا ئاسانتر بێت.
ب ح