مه‌ودا میدیا-
فالح ساری، وه‌زیری دارایی عیراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنی پێنجه‌می ئه‌نجومه‌نی وزاری ئابوریمان كرد‌و میوانداری شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌مان كرد بۆ تاوتوێكردنی یه‌كخستنی باج و رێكاره گومرگییه‌كان له ده‌روازه سنورییه‌كان.
باسى له‌وه‌شكردووه “جەختمان لە گرنگی یەکخستنی رێكاره گومرگییه‌كان و جێبەجێکردنی سیستەمی (ئه‌سیکودا) كرد لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکان، كه دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی داهات و بەهێزکردنی چاودێریکردن و کەمکردنەوەی خۆدزینەوە لە باج”.
ئەنجومەنه‌كه بڕیاریدا لیژنەیەکی هاوبەش پێکبهێنێت بۆ ئەنجامدانی رووپێوییەکی گشتگیر لەسەر هێڵی سنووری و دەروازەکان لە هەرێمی کوردستان و دەستنیشانکردنی ئەو دەروازانەی کە مەرجهكانیان تێدایە بۆ ئه‌وه‌ی پشتیان پێ ببه‌سترێت، هەروەها داخستنی دەروازە ناپابەندەکان.
ع