عەلی زەیدی: تاوانەکانی رژێمی پێشوو بە دیکۆمێنت دەکەین

مەودا میدیا-

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاشکرایکرد عەلی زەیدی،لەگەڵ عەبدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان و وەلید عەبدولحەسەن سەهلانی، سەرۆکی دامەزراوەی زیندانیانی سیاسیی عیراق کۆبووتەوە کە تایبەت بووە بە تاوتوێکردنی چەند دۆسیەیەکی هاوبەش بووە کە پەیوەستن بە قوربانیانی رژێمی دیکتاتۆریی لەناوچوو و مافی خێزانەکانیان.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عیراق بڵاویکردەوە “عەلی زەیدی، جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە سەبارەت بە شەهیدان، قوربانیانی ئەنفال و زیندانیانی سیاسی، بە شێوەیەک کە مافی ئەو توێژە قوربانیدەرانە پارێزراو بێت و هەوڵەکان یەکبخرێن بۆ چاودێریکردن و بەدەمەوەچوونی کەسوکاریان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “عەلی زەیدی پشتیوانی خۆی بۆ ئەو دامەزراوانە دووپاتکردووەتەوە کە پەیوەستن بە پاراستنی بیرەوەریی نیشتمانییەوە و رایگەیاندووە “پێویستە کارەکان بەردەوام بن بۆ بە دۆکیۆمێنتکردنی تاوانەکانی رژێمی پێشوو، بۆ ئەوەی بەهاکانی دادپەروەریی و یەکسانی بچەسپێنرێن و هۆشیاریی نیشتمانی لای نەوەکانی داهاتوو بەهێزتر بکرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان