سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی دەزگای میت کۆبوونەوە

مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا کرد و جەختیان لەسەر پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان کردەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی و ئیبراهیم کاڵن گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکان کرد و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە بە گرنگ زانی.

بافڵ جەلال تاڵەبانی جارێکی تر پشتیوانیی یەکێتی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتیی و ئەم هەنگاوە مێژووییە دووپاتکردەوە رایگەیاند “لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال درێژە بە هەوڵەکانیان دەدەین تاوەکو ئەم هەنگاوە گرنگ و چارەنووسسازە سەربگرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بە ئامانجی زاڵکردنی پێکەوەژیان و گەیشتن بە ئاشتییەکی سەرتاسەری کە لە بەرژەوەندیی ئاسایش و ئارامیی تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان