شاڵاو هیدایەت: مەودای هاوینی ئەمساڵ کورتر دەبێت

مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسیی ئاشکرایکرد بەپێی پشبینییەکانی دەزگای کەشناسی ئیکمۆفی ئەوروپی هاوینی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان و عیراق، هاوینێکی باراناویی دەبێت.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسیی بە مەودا میدیای راگەیاند “دەزگاکە پێشبینی بارانی سەرووی نۆرماڵ دەکات بەئاستێکی زۆر بەرز بۆ مانگەکانی (8 و 9) بەشێوەیەک بارانبارین لە مانگەکانی ئاب و ئەیلول بە رێژەی (70% بۆ 100%) دەبێت لە ناوچەکانی هەرێم و عیراق”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەر بەپێی پێشبینیه کانی ئەم دەزگایه پلەکانی گەرما لە مەودای ئەو دوومانگەدا لەنێوان خوار نۆرماڵ بۆ نۆرماڵ دەبێت و پایزێکی پڕ باران و پێشوەختەش ڕرو له ناوچەکان دەکات و وەرزی سەرماش و بارانی پەڵە پێشدەکەوێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “هاوینی ئەمساڵمان لە چەند هاوینی پێشتر باران و هەورە بروسکەی زیاتر دەبن، وەک چەند هاوینی رابردوو گەرم نابێت و هێورتر دەبێت و تەمەنی کورتر دەبێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان