مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بۆرسه‌ى جیهانیی نرخى ئاڵتوون به به‌رزى ده‌ستیپێكرد، دواتر نرخه‌كه‌ى دابه‌زینى تۆماركرد و بازاڕ به ناجێگیریی ماوه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بۆرسه‌ى جیهانیی نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى ئاڵتوون بۆ 4202 دۆلار به‌رزبووه‌وه، دواتریش دابه‌زینى تۆماركرد بۆ ئاستى 4132 دۆلار.
له‌كاتێكدا كۆتایی به شه‌ڕى ئه‌مه‌ریكا و ئێران هاتووه و وه‌به‌رهێنه‌رانى دنیا دڵنیابوون له‌وه‌ى بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستكاریی سووى بانكى ناكات و به‌رزى ناكاته‌وه، به‌ڵام نرخى ئاڵتوون ناجێگیره.
پێشتر بانكه جیهانییه‌كان و بازاڕه گه‌وره‌كانى دنیا پێشبینیی ئه‌وه‌یان ده‌كرد تا كۆتایی ئه‌مساڵ، نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى ئاڵتوون له نزیكى 6000 هه‌زار دۆلار بێت، ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ش له دواى نیوه‌ى دووه‌مى ساڵ ده‌ستپێبكات، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ به‌رزبوونه‌وه نییه.
ع