ئیمانوێل ماكرۆن به‌شێوه‌یه‌كى كتوپڕ چووه‌ ناو سوریا

مه‌ودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بە سەردانێک گەیشتە دیمەشقى پایته‌ختى سوریا، یەکەم سەردان بوو لەلایەن سەرۆکێکی دەوڵەتی زلهێزی گەورەی رۆژئاواوە بۆ سوریا لەدوای دەستبەکاربوونی سەرۆکی فەرەنسا لە کۆتاییەکانی ساڵی 2014 و دوای لەکارخستنی رژێمی بەشار ئەسەد.

لە میانی سەردانەکەیدا کە تا رۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت، ماکرۆن داوای “سوریایەکی ئازاد و فرەیی دەکات کە رێز لە هەموو پێکهاتەکانی بگرێت” و “رۆڵی لە هێورکردنەوەی گرژییەکان” لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگێڕێت، بەگوێرەی کۆشکی ئیلیزی.

فەرەنسا سەردانەکەی ماکرۆن رانەگەیاند تا دوای نیشتنەوەی فڕۆکەکەی، پێدەچێت لەبەر هۆکاری ئەمنی بێت، لەکاتێکدا سوریا بەردەوامە لە رووبەڕووبوونەوەی چەندین تەحەدا لە هەوڵەکانیدا بۆ دامەزراندنی ئاسایش و سەقامگیری دوای 13 ساڵ لە شەڕێکی ناوخۆی خوێناوی، هەروەها دوای بۆردوومانێک کە رۆژی پێنجشەممە کافێیەکی دیمەشقی کردە ئامانج و 10کەسی کوشت.

ئەمە یەکەم سەردانی سەرۆک کۆماری فەرەنسایە بۆ سوریا لە دوای دووەمین سەردانی نیکۆلاس سارکۆزی سەرۆکی پێشووی فەرەنسا لە ساڵی 2009.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا، سانا، سەردانەکەی بە “مێژوویی” وەسف کرد، بە “ساتێکی سەرەکی لە رێگای سوریا بۆ وەرگرتنەوەی پێگەی نێودەوڵەتیی خۆی، بەرجەستەکردنی گواستنەوەی پەیوەندییەکانی سوریا و فەرەنسا بۆ قۆناغێکی نوێ لەسەر بنەمای رێزگرتنی یەکتر و هاوبەشی یەکسان.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان