مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن ئاشکرایکرد پێویستە موختارەکان رێگری بکەن لە هەر زیادەڕۆییەک لەسنووری گوندەکان و گەڕەکەکاندا کە دەبێت دەستبەجێ بەڕێوبەرایەتی ناحیە و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان ئاگاداربکەنەوە و هۆشداریی بە جووتیاران بدەن لە زیانەکانی سووتاندنی جاڕی گەنم و جۆ بە زەوییەکانیان و ژینگەی ناوچەکە.
سەلام عومەر ئیبراهیم، بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن بە مەودا میدیای راگەیاند “داوایان لە جووتیاران کردووە کە پاشماوەی گەنم و جۆ (جاڕ) نەسووتێنن بە پێچەوانە سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سووتاندنی پاشماوەی دانەوێڵەکان (جاڕەکان) دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگەی ناوچەکە و دووکەڵێکی زیانبەخش دروست دەکات
زیانی گەورە بە لەوەڕگای گوندەکان دەگەیەنێت و خۆراکی ئاژەڵان لەناودەبات مەترسی گواستنەوەی ئاگر بۆ سەر زەوی و زارەکانی گوندەکانی دراوسێ و رووداوە نەخوازراوەکان زیاد دەکات”.
ئەوەشی خستەڕوو “بۆ رێگریی لە خستنەوەی ئاگر و زیادەڕۆیی لەسەر موڵکی گشتیی، بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی زەڕایەن و موختاری گەڕەک و گوندەکانیان راسپاردووە بەدواداچوون بکەن و سزای سەرپێچیکاران بدەن”.
ب ح