مه‌ودا میدیا-
محه‌مه‌د باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگه‌یاند “ئەمه‌ریکا هێشتا فێر نەبووە کە قسەی ناشرین و پێشێلکردنی بەڵێن چیتر بێ تێچوون نییە”.
سه‌رۆكى په‌رله‌مان له تۆڕى ئێكس نووسیویه‌تى “با روون بڵێم، لێبدەی، دەخۆیت، هه‌روه‌ها جووڵەی ناپێویست مەکە ئەگەرنا زیاتر نوقم دەبیت”.
باسى له‌وه‌شكرد “گەرووی هورمز تەنیا بە “رێکخستنەکانی ئێران” دەکرێتەوە، نەک بە هەڕەشەکانی ئەمه‌ریکا”.
په‌یامه‌كه‌ى قاڵیباف له دواى هێرشه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هات بۆ سه‌ر ئێران كه چه‌ندین ناوچه‌ى گرنگ و ژێرخانى ئابوورى ئێران كرایه ئامانج و به‌هۆیه‌وه 14 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه.
ع