ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا-

ئەمشەو ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە سەرۆکایەتی علی زەیدی، سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە و مووچەی هەرێم لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەدا نییە و بڕیارە وەزیرە کوردەکان لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا داوا لە سەرۆک وەزیران بکەن مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.

بەپێی زانیارییەکان، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق هەڵمەتی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی تێوەگلاون لە گەندەڵی تاوتوێ دەکات.

سەردانەکەی عەلی زەیدی بۆ ئەمەریکا و ئەنجامدانی چەند گرێبەستێک لەبواری بازارگانی و دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیا ئەمەریکییەکان تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە دەبێت.

مەرجەکانی ئەمەریکا بۆ چەکداماڵینی گرووپە چەکدارەکانی سەربە ئێران لە عیراق و ئەو ئاڵنگارییە ئابووریی، سیاسیی و ئەمنیانەی کە رووبەڕووی بەغدا بوونەتەوە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەیە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان