تره‌مپ: له‌گه‌ڵ ئێران نزیكبووین له‌ رێككه‌وتن به‌ڵام دۆخه‌كه‌ تێكچوو

مه‌ودا میدیا-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا، ئه‌مڕۆ یەکشەممە رایگه‌یاند “ئەمریکا لە یەک شەودا گورزێکی زۆر بەهێزی لە ئێران داوە لە کاردانەوە بە هێرشەکانی تاران بۆ سەر کەشتییەکانی گەرووی هورمز”.

تره‌مپ بە سی ئێن ئێنی راگەیاندووە “شەوی رابردوو زۆر بە توندی لێمان داون، له‌كاتێكدا ئەمه‌ریکا و ئێران لە رۆژی شەممە نزیک بوون لە گەیشتن بە رێککەوتن”.

وتیشى “خەریک بوو دەستبەرداری هەموو شتێک بن، دواتر لەناکاو دوای دوو کاتژمێر، بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کەشتییەکیان کردە ئامانج، ئێرانییه‌كان زۆر گرفتیان هه‌یه‌”.

هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند “کە گەرووی هورمز بەڕووی هەموو کەشتییەکاندا کراوەیە و سوپای ئەمه‌ریکاش ئامادەیە بۆ دەستەبەرکردنی ئازاديی کەشتیوانی، سەرەڕای ئەوەی ئێران رایگەیاند کە گه‌رووه‌كه‌ داخراوه‌”.

بە پێی راپۆرتی بلومبێرگ نیوز، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM) لە پۆستێکی سۆشیال میدیادا رایگەیاندووە “هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە پێگە و ئامادەن بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامی ئازادیی کەشتیوانیی سەرەڕای دەستدرێژیی و هەراسانکردن و هەڕەشە و راگەیاندنی بێ پاساو و ئارەزوومەندانە”.

سێنتکۆم ئاماژەی بەوەشکردووە “ئێران کۆنتڕۆڵی گەرووەکە ناکات، هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە ماوەی هەفتەیەکدا بۆ جاری سێیەم هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ئێران دەستپێکرد، ئەمەش وایکرد تاران هێرشی تۆڵەسەندنەوە بۆ سەر چوار وڵاتی عەرەبی دەستپێبکات”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان