مه‌ودا میدیا-
ئه‌مساڵ له ده‌شتى شاره‌زوور و هه‌ڵه‌بجه و پێنجوێن سه‌دان هه‌زار تۆن ته‌ماته به‌رهه‌مهاتووه و جووتیارێكى نمونه‌ییش ده‌ڵێت، به‌شى چه‌ند وڵاتێك ته‌ماته به‌رهه‌مده‌هێنین به‌ڵام له ناوخۆ پاره ناكات.
خه‌سره‌و جاف، جووتیارى نمونه‌یی له شاره‌زوور به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌مساڵ له ده‌شتى شاره‌زوور و هه‌ڵه‌بجه و پێنجوێن، به سه‌دان هه‌زار تۆن ته‌ماته به‌رهه‌مهاتووه و جووتیار هه‌یه به‌ته‌نها هه‌زار تۆن ته‌ماته‌ى به‌رهه‌مهێناوه”.
وتیشى “به‌رهه‌مى ته‌ماته به جۆرێك زۆره، ده‌توانین به‌شى چه‌ند وڵاتێكى ده‌ره‌وه هه‌نارده بكه‌ین ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌شى پێویستیی ناوخۆ و عیراقیش به‌رهه‌مده‌هێنین”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “رۆژانه سه‌دان تۆن ته‌ماته ده‌برێته عه‌لوه‌ى سلێمانى، به‌ڵام گرفته‌كه ئه‌وه‌یه پاره ناكات و جووتیارانیش له زیاندان به‌هۆى ئه‌وه‌ى پاره ناكات”.
سنورى پارێزگاى سلێمانى رۆژانه 150 تۆن ته‌ماته بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێویستیی ناوخۆ به‌كارده‌هێنرێت و به‌شێكیشى بۆ شاره‌كانى خوار و ناوه‌ڕاستى عیراق ده‌ڕوات.
ع