عومەر گوڵپی: حکومەتی ماوەبەسەرچوو 30 تریلیۆن دیناری هاوڵاتییان قەرزدارە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بڕینی کارەبای هاوڵاتییان بەهۆی دواخستنی پارە یان قەرزی کارەباوە پاش (50 رۆژ) کارێکی نایاساییە، ئەمە دەرخەریی ئەوەیە وەزارەتی کارەباو حکومەتی ماوە بەسەرچوو کار بە یاسا ناکەن.

عومەر گوڵپی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند “هیچ یاسایەک نییە رێگە بدات کارەبای (حکومی و نیشتیمانی) بەم گەرمایە لەسەر هاوڵاتییان بکوژێنرێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەم سەرەڕۆییەی دەسەڵات بە تاریککردنی ماڵی خەڵک بەهۆی قەرزی کارەباوە لە کاتێکدایە خۆیان نزیکەی (30 ترلیۆن) دینار قەرزی هاوڵاتییانیان لایەو تا ئێستا هیچ رێگەو میکانیزمێکی گێڕانەوەیان رانەگەیاندووە”.

ئەوەشی خستەڕوو “بە پێی دەستورو یاسا پێویستە خزمەتگوزاریی بنەرەتی ژیان وەک (ئاو، کارەبا، نەخۆشخانەو قوتابخانە) بە نرخی حکومی گونجاو بگەیەنرێنە هاوڵاتییان و نابێت لەژێر هیچ پاساوێکی وەک دواخستنی رسوماتەکانیان ببڕدرێن و هاوڵاتییانیان لێ بێبەش بکرێن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان