مەودا میدیا-
ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان ئاشکردیکرد هاوشێوەی هێرشەکانی سەر قەتەر و شوێنەکانی تر، هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان رەتکراوەن.
عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان رایگەیاند “حکومەتی عیراق بەرپرسیارێتی تەواوی لە ئەستۆیە بەرانبەر هەر بێدەنگییەک یان کەمتەرخەمییەک لە پاراستنی سەروەریی خاکەکەیدا”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” “وەستانەوە لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەمڕۆدا تەنها هەڵوێستێکی سیاسیی ئارەزوومەندانە نییە، بەڵکو ئەرکێکی نیشتمانییە، چونکە ئاسایشی کوردستان بەشێکە لە ئاسایشیی عیراق”.
ئەوەشی خستەڕوو “داوا لە حکومەتی عیراق دەکەن رێکاری سیاسی، دیپلۆماسی و ئەمنیی راستەقینە بگرێتە بەر بۆ پاراستنی وڵات و هاوڵاتییان، کاتی ئەوە هاتووە بەغدا هەڵوێستێکی یەکگرتوو و تووندی هەبێت بۆ کۆتاییهێنان بەم دەستدرێژییانە”.
ب ح