مه‌ودا میدیا-
دوو كۆمپانیاى ناوخۆ له سنورى هه‌ولێر و سلێمانى، بڕیاریانداوه ئه‌و گه‌نمه‌ى له جووتیارانى ناوخۆ ماوه‌ته‌وه و له سایلۆ وه‌رنه‌گیراوه، له جووتیارانى بكڕنه‌وه.
دوای کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی دەستەی وەبەرهێنان لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای گەورەی قەیوان و خۆشناو، رێککەوتن لەسەر دیاریکردنی نرخی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی پشتگیریی لە جووتیاران و لەبەرچاوگرتنی بارودۆخیان هاتە ئەنجامدان.
بەپێی ئەم بڕیارە، هەردوو کۆمپانیاکە یەک تەن گەنم بە نرخی 400 هەزار دینار وەردەگرن، بە مەرجی ئەوەی گەنمەکە لەگەڵ پێوەر و مواسەفاتی عیراق یەکبگرێتەوە.
خه‌سره‌و جاف، جووتیارى نمونه‌یی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌مه بڕیارێكى باشه بۆ جووتیاران، چونكه جووتیار هه‌یه به ده‌یان ته‌ن گه‌نمى ماوه‌ته‌وه و له سایلۆ وه‌رنه‌گیراوه”.
وتیشى “پێویسته نرخه‌كه‌ش به جۆرێك بێت كه جووتیاران زیان نه‌كه‌ن”.
ع