مەودا میدیا-
پەرلەمانی عیراق دەیەوێت گۆڕانكاری لە هەندێك لە یاساكانی هاتوچۆدا بكات و بۆئەوەش هەموارێكی یاسایی نوێی ئامادە كردووە كە لە ئێستادا خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە، بەڵام هێشتا دەنگی كۆتایی لەسەر نەدراوە و نەكراوەبە یاسا”.
لە هموارە نوێیەكەدا چەندین گۆڕانكاری كراوە و زۆربەی گۆڕانكارییەكانیش لە بەرژەوەندی هاوڵاتییانەوە و وەكو كارئاسانییەكی زیاتر بۆیان داڕێژراوە و چەند لایەنێك دەگرێتەوە لەوانەش، بڕی غەرامەكان و سیستەمی سزادانی شۆفێران، شێوازەكانی رەشكردنی جامی ئۆتۆمبێل و بەرزكردنەوەی ئاستی خێرایی.
ئەو پێشنیازانەی كە لە هەموارەكەدا هاتووە بەم شێوەیەیە:
لە بارەی سزاداراییەكانەوە:
كەمكردنەوەی سزای دارایی بۆ نیوە (%50)، دواتریش بۆ %25.
هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی دوو بەرامبەركردنی سزاكان.
هەڵوەشاندنەوەی كەمكردنەوەی سزا و دانی لە ماوەی 3 رۆژدا
سزای لێخوڕین بە ئاڕاستەی پێچەوانە بۆ 500 هەزار دینار زیاد دەكرێت.
لە بارەی جام ڕەشكردنەوە:
هەموو هاوڵاتییانی عیراق دەتوانن بە بێبەرامبەر بە رێژەی 30% جامی ئۆتۆمبێلەكانیان رەش بكەن.
تۆخكردنی رەنگی جام بە تەنیا لە ئەستۆی هاتوچۆدایە.
ئەو ئۆتۆمبێلانەی جامەكانیان بە پارە تۆخ دەكەن پێویستە بە رەنگی قاوەیی بێت نەك رەش.
لە بارەی مۆڵەتی لێخوڕینەوە:
تەمەنی 18 ساڵ وەك كەمترین تەمەن دیاریكراوە بۆ ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت مۆڵەتی شۆفێری بەدەستبێنن.
بەڵام میكانیزمی تاقیكردنەوەكان وەك ئێستا نامێننەوە و ورد و قورستر دەبن.
لە بارەی رێژەی خێراییەوە:
بەرزترین خێرایی لەسەر رێگا خێراكانی دەرەوەی شارەكان 140 كم/كاتژمێر دەبێت.
لەسەر رێگا دەرەكییەكانیش 120 كم/كاتژمێر دەبێت.
لەسەر رێگا خێراكانی ناو شارەكانیش100 كم/كاتژمێر دەبێت.
ئ پ