سێنتکۆم: گەمارۆی سەربەندەرەکانی ئێران بەردەوامە

مەودا میدیا-

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) بڵایکردەوە گەمارۆی دەریایی دژی ئێران بە تەواوی کاریگەربووە و هێزەکانیان بە تووندی چاودێری هاتوچۆی دەروازە ئاوییەکان دەکەن.

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند “تاوەکو 25ی تەمموز، رێڕەوی 12 کەشتیی بازرگانییان گۆڕیوە کە بەنیازبوون گەمارۆکە بشکێنن، هەورەها دوو کەشتی پەکخراوە کە پابەندی رێنماییەکان نەبوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هێزەکانیان لە ناوچەکەدا لە بەرزترین ئاستی وریایی، ورد و وەڵامدانەوەی خێرادان بۆ رێگریکردن لە هەر جۆرە جووڵەیەکی نایاسایی، هەموو ئەو کەشتیانەی لە ئاوەکانی کەنداوی عوماندا جێی گومانن لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان