مەودا میدیا-
پرۆژە یاسای چوارچێوە تایبەت بە پرۆسەی ئاشتی بڕیارە لەم هەفتەیەدا ئاڕاستەی پەرلەمانی تورکیا بکرێت، ئەندامێکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستانیش ئاشکرایکرد هەرکات یاساکەیان بەدەست گەیشت هەڵوێستی خۆیان دەخەنەڕوو.
مستەفا قەرەسوو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی (کەجەکە) رایگەیاند “لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا هیچ دیدارێک لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەنجام نەدرا ئەمەش دژی سرووشتی پرۆسەکە بوو، دوای ئەوەی راگەیاندنی هەڵوێستیان سەردانی شاندەکە بۆ ئیمراڵی دەستیپێکردەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رەشنووسی یاسای چوارچێوە براوە بەردەست عەبدوڵڵا ئۆجەلان و بڕیارە ئاڕاستەی پەرلەمان بکرێت، لە داهاتوویەکی نزیکیشدا زانیارییان لەسەر کۆتا دیدار لەگەڵ ئۆجەلانکەماوەکەی پێنج کاتژمێر بووە پێدەدرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “جگە لە دەمپارتی کەناڵێکی تریش هەیە کە بەردەوام لە رێگەیەوە زانیارییان پێدەگات، هەروەها نابێت دۆخی ئۆجەلان وەک پێشووتر بێت و مومکین نییە، ئەگەر وەکو پێشووتر بوایە ئەوا ئەم پرۆسەیە بەڕێوەنەدەچوو”.
ب ح