مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە 28ی تەموز، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەگاتە كۆشكی سپی و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا كۆدەبێتەوە.
بەپێی ئەو كارنامەیەی كە راگەیەنراوە، تەوەری سەرەكی گفتوگۆكانی نێوان ترەمپ و ناتانیاهۆ لە بارەی ئێرانەوە دەبێت و چاوەڕێش دەكرێت دواین بڕیار لە بارەی جەنگی دژی ئەو وڵاتەوە بدرێت كە ئایا هێرشەكان درێژەی دەبێت یان گفتوگۆ جێگەی دەگرێتەوە”.
بەپێی هەواڵێكی كەناڵی جەزیرە” دیدارەكەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، بە سەرنجێكی زۆرەوە تەماشا دەكرێت، چونكە لە كاتێكی هەستیاردا دێت لە رەوتی شەڕ و دانوستانەكاندا”.
كەناڵەكە ئاماژەی بەوەشكردووە” باوەڕێك هەیە كە كاریگەریی ئیسرائیل لەسەر ئیدارەی ئەمەریكا بەردەوام دەبێت لە پاڵنانی بۆ بەردەوامبوون لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان دژی ئێران”.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە بەپێی بەشێك لە میدیا ئەمەریكی و ئیسرائیلییەكان، لەم دواییانەدا پەیوەندییەكانی نێوان ترەمپ و ناتانیاهۆ ساردبوونەوەی زۆری بەخۆوە بینیوە، چونكە ترەمپ باوەڕی ئەوەی لا دروست بووە كە ناتانیاهۆ بە لاڕێیدا بردووە لەبارەی شەڕی ئێرانەوە، چونكە ئیسرائیل پێش دەستپێكردنی هێرشەكان، گەرەنتی ئەوەیان كردووە كە لە ماوەی تەنها چەند رۆژێكدا ئێران بە تەواوی دەڕوخێت و كۆتایی بە رژێمەكەی دەهێن.
ئ پ