كاتز: فڕۆكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ ئیسرائیله‌وه‌ له‌ ئێران ده‌ده‌ن

مه‌ودا میدیا-

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دووپاتیکردەوە کە تەلئەبیب دەیەوێت هێرش بکاتە سەر ئێران، بەڵام ئەمه‌ریکا رێگریی لێدەکات.

کاتز لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی 14ی ئیسرائیلی وتی “ئێمە بەڕاستی دەمانەوێت هێرش بکەینە سەر ئێران، بەڵام ئەمه‌ریکا رازی نییە”.

وتیشى “ئه‌مه‌ریكا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى له‌ ئێران هه‌یه‌ كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئیسرائیل زیاتره‌، ئه‌و ئیمپراتۆریه‌تییه‌ چاوچنۆكه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ناوبردنى ئیسرائیلى ده‌كرد رووخاوه‌”.

کاتز روونیکردەوە “ئیسرائیل بە روونترین زاراوە وتویه‌تیی کە ئەگەر هێرش بکرێتە سەری، ئەوا بە هەموو هێزی خۆیەوە هێرشدەکاتە سەر ئێران، ئامادەین بۆ لێدانی ئێران”.

سەبارەت بە هەڵدانی فڕۆکەی جەنگی ئێستا لە ئیسرائیلەوە، کاتز ئاشکرای کرد “فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمه‌ریکی لە ئیسرائیلەوە هەڵدەستن بۆ لێدانی ئێران و ئێرانییەکان ئەمە دەزانن”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان