مەودا میدیا-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمەریکا و سعودیە بۆ سەر پێگەکانی حەشدی شەعبی پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد بە تووندی هێرشەکانی ئەمەریکا و سعودیە بۆ سەر عێراق و شوێنی زیارەتکاران ئیدانە دەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند”ئەم هێرشانە بەزاندنی ئاشکرای سەروەریی نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی عیراقە و پێشێلکردنی بەندی چوارەمی لە ماددەی دووی پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتووەکانە، کە دامەزراوە و بنکە فەرمییەکانی دەوڵەت و شوێنی حەوانەوەی زیارەتکارانی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن کراونەتەئامانج”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هێرشەکان لە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیلدایە بۆ تێکدانی سەقامگیریی رۆژئاوای ئاسیا، بۆیە ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا بەرپرسیارن لە هەر دەرەنجامێکی مەترسیدار کە بەهۆی ئەم کردەوە نامرۆڤانەوە بێتە ئاراوە”.
ب ح