مەودا میدیا-
کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) ئاشکرایکرد داهاتی نەوتی هەناردەکراو لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2026، بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.
کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند “لە نیوەیەکەمی ئەمساڵدا عیراق (268 ملیۆن و 92 هەزار و 198) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە و داهاتەکەشی (18 ملیار و 679 ملیۆن دۆلار) بووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تەنها داهاتی چوار مانگی ساڵی 2025ی نەوت گەیشتووەتە 27( ملیار و 514 ملیۆن دۆلار) کە ئەم بڕە زۆر زیاترە لە کۆی داهاتی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ”.
لای خۆیەوە، وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند “هەناردەی نەوت لە مانگەکانی ئایار و حوزەیران(6 و 7)ی رابردوودا 32 ملیۆن بەرمیلی تێپەڕاندووە و داهاتەکەشی زیاتر لە (دوو ملیار 300 ملیۆن دۆلار) بووە”.
ب ح