پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێراىی با لەسەخۆ – مامناوەند (15 – 25 ) کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی گشتیی کەمێک نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێراىی با لەسەرخۆ- مامناوەند (15 – 25) کم/لە کاتژمێرێکدا دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە راورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:44 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 46 پلەی سیلیزی
دهۆک: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:44 پلەی سیلیزی
گەرمیان:48 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 31 پلەی سیلیزی

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان