ئەمڕۆ شەممە 1ـی ئاب، وەزیری نەوتی عیراق بە گەشتێكی رەسمی دەگاتە توركیا بۆ واژۆكردنی رێككەوتننامەی گواستنەوە و باركردنی نەوتی خاوی عیراق لە رێگەی بۆری جەیهانەوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی نەوتی عیراق” ئەمڕۆ بەسیم محەمەد، جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە كە هاوكات وەزیری نەوتیشە، بەمەبەستی واژۆكردنی رێككەوتننامەیەك بۆ گواستنەوە و باركردنی نەوتی خاوی عیراق لە رێگەی بۆری جەیهانەوە، سەفەری توركیا دەكات”.
وەزارەتی نەوت لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” وەزیری نەوت بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵا سەردانی توركیا دەكات بۆ واژۆكردنی رێككەوتننامەكە”.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە ئێستا بە هۆی داخستنی گەرووی هورمزەوە، عیراق تووشی كێشەیەكی گەورەی دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران بووە كە بڕەكەی نزیكەی هەشت ترلیۆن دینارە بۆ هەر مانگێك، بەڵام دەتونراێت مانگانە تەنها نزیكەی سێ ترلیۆن دینار كۆبكرێتەوە، ئەگەر ئەم رێككەوتنە نوێیەش نەبێت ئەوا قەرزی دەرەكی و ناوخۆیی یەكێك دەبێت لە بژاردەكات بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە.
ئ پ