عیراق و تورکیا بۆ هەناردەی نەوت رێککەوتن

مەودا میدیا-

وتەبێژى وەزارەتی نەوتى عیراق ئاشکرایکرد ئامانجى سەردانەکەى ئەمڕۆی وەزیرى نەوت بۆ تورکیا واژۆکردنى رێککەوتنێکە بۆ ماوەی ساڵێک بەمەبەستی بەردەوامیدان بە هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە.

سەلیم رکابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوتى عیراق رایگەیاند “بەپێی رێککەوتننامەکە رۆژانە (750هەزار) بەرمیل نەوت لەلایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردە دەکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەناردەکردنی ئەو بڕە لە نەوت بەستراوەتەوە بە باشتربوونی بارودۆخی ئاسایش لە هەرێمی کوردستان، گەڕانەوەی کۆمپانیا بیانییەکان، دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، هەروەها گواستنەوەی نەوت لە باشوورەوە بۆ باکوور تاوەکو لە رێگەی بۆرییەکەوە هەناردە بکرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “رێککەوتنەکە دەبێتە دەستپێک بۆ رێککەوتننامەیەکی گشتگیر کە ئامانجی بەرزکردنەوەی توانای هەناردەکردنە بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە، دوای تەواوکردنی هێڵی بۆڕی (بەسرە – حەدیسە – کەرکوک – جەیهان)”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوای سکاڵاکەی نەوتی عیراق و بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی پاریس کە بووەهۆی راگرتنی نەوتی هەرێم بۆ ماوەی نزیکەی دوو ساڵ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكدا پرۆسه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان راده‌ستی كۆمپانیای به‌بازاڕخستنی نه‌وتی عیراق (سۆمۆ) كردووه‌ و لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە پێش جەنگی ئەمەریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران رۆژانە نزیکەی (200) هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە دەکرد.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان