مەودا میدیا-
دوای راگرتنی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر لەلایەن کۆمپانیان دانەغاز، نرخی یەک لیتر غاز (LPG) بەرزبووەوە و گەیشتە (850 دینار) بەڵام ئەمڕۆ نرخەکەی بۆ (580) دینار دابەزیوە و پێشبینیش دەکرێت زیاتر دابەزێت.
عومەر عەبدوڵڵا، سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز لە قائیمقامییەتی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند “لەئێستادا غاز لەناو بازاڕەکانی شاری سلێمانی بڕەکەی زیادیکردووەو خواست لە سەر غاز وەک پێشوو نییە و کەمبووەتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێویستە سەرجەم بەنزینخانەکان نرخەکەی بۆ (580 دینار) داببەزێنن، پێشبینیش دەکەن نرخی غاز بۆ (475 دینار) دابەزێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “گۆڕانکاریی لە نرخی غازی ماڵان بەشێوەی بوتڵ نەکراوە و هەر بەشێوەیە پاڵشتیکراو بۆ هەر بوتڵێک بڕی (هەشت هەزار و 500 دیانر) وەردەگرێت، هەرکەس لەو نرخە زیاتر بیفرۆشێت، رێکاریی تووندی بەرانبەر دەگرنەبەر”.
ب ح