مەودا میدیا-
میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە کە شەوی رابردوو شازادەی جێنشینی سعودیە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا ئەنجامداوە و داوای دانبەخۆداگرتنی لە ترەمپ کردووە.
تۆڕی هەواڵی (CBS)ی ئەمەریکی رایگەیاند “محەمەد بن سەلمان داوای هێوربوونەوەی لە دۆناڵد ترەمپ کردووە و هۆشداریی داوە لە لێکەوتەکانی هێرشی نوێی سەربازیی بۆ سەر ئێران”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “محەمەد بن سەلمان نیگەران بووە لە بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ بە ئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووریی ئێران بەتایبەت بۆردومانکردنی پرد و دامەزراوەکانی کارەبا”.
ئەمە لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ رایگەیاند “لەپێناو ئاسایشی جیهان و مانەوەی ئێران، بڕیاریداوە هێرشە پلان بۆ داڕێژراوەکەی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران رابگرێت”.
ب ح