دابەشکردنی زەوی لەسنووری ئیدارەی راپەڕین دەستپێدەکات

مەودا میدیا-

سەرۆکی شارەوانی چوارقوڕنە لە ئیدارەی راپەڕین ئاشکرایکرد لەسەر راسپاردەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئامادەکارییەکانیان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێکردووە و وردبینییەکان لە قۆناغی کۆتاییدایە.

ئاودێر محەمەد، سەرۆکی شارەوانی چوارقوڕنە راگەیاند “سبەینێ پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپیدەکەن و لە قۆناغی یەکەمدا تیروپشک بۆ 148 فەرمانبەری سنوورەکە دەکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پرۆسەکە بەپێی خاڵبەندییە و ئەو فەرمانبەرانەی خاڵەکانیان لە 40 بەرەو سەرەوەیە سبەینێ زەوییان پێدەدرێت و لە خاڵی 39 بۆ خوارەوە دەکەوێتە قۆناغی دووەم، نزیکەی دوو هەزار و 600 فەرمانبەر لە سنوورەکە مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە”.

ئەوەشی خستەڕوو “لەئێستا هەزار و 200 پارچە زەوییان بەمەبەستی دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەراندا ئامادە کردووە و بۆ قۆناغەکانی تر هەوڵدەدەن زەوی پێویست دابین بکەن بەپێی هاوکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان