مەودا میدیا-
وتەبێژی حکومەتی عیراق وردەکاریی سەردانەکەی عەلی زەیدی بۆ ئێران و کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ئاشکراکرد.
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عیراق رایگەیاند “لەسەر داواکاریی عەلی زەیدی، لایەنی ئێرانی بەڵێنیاندا کەشتییە عیراقییەکان لە کۆت و بەندەکانی تێپەڕاندنی گەرووی هورمز ببەخشرێن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لێخۆشبوونەکەی عیراق كاری پێناكرێت، چونکە ئێران دەستی بەسەر گەرووی هورمزدا گرتووە و وەك كارتێکی هێز لە ململانییەکاندا بەرانبەر نەیارەکانی بەکاریدەهێنێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “مەسعود پزیشکیان، سەرۆك کۆماری ئێران بەڵێنیدا بە پەڕینەوەی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی عیراق لە رێگەی هورمزەوە، وتی رێنمایی ئاست بەرز هەیە بۆ پێدانی لێخۆشبوون بە نەوتی عیراق”.
ب ح