هه‌فته‌ى داهاتوو به‌غدا مووچه‌ى مانگى حه‌وت بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت

مه‌ودا میدیا-

دواى نزیكه‌ى هه‌فته‌یه‌ك له‌ دواكه‌وتنى مووچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌ران، بڕیاره‌ هه‌فته‌ى داهاتوو به‌غدا مووچه‌ى مانگى حه‌وت ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكات.

میدیاكانى سه‌ر به‌ پارتى دیموكراتى كوردستان بلاویانكرده‌وه‌، بڕیاره‌ تا ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌ى داهاتوو به‌غدا مووچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه‌ بكات و له‌ ماوه‌ى سێ رۆژدا مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شبكرێت”.

مانگى رابردوو به‌غدا 120 ملیاره‌كه‌ى بڕى و بڕى 850 ملیار دینارى وه‌ك مووچه‌ى مانگى شه‌ش ره‌وانه‌ى هه‌رێم كرد.

پێشتر وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم رایگه‌یاند، داهاتى ناوخۆ كه‌مه‌و ناتوانن 120 ملیاره‌كه‌ بۆ مانگى حه‌وت بنێرن بۆ به‌غدا، بۆیه‌ هه‌فته‌ى داهاتوو به‌غدا 120 ملیاره‌كه‌ ده‌بڕێت و مووچه‌ى مانگى حه‌وت ده‌نێرێت.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان