مهودا میدیا-
موحسین رەزایی، راوێژکاری سەربازیی رێبەری باڵای ئێران رایگهیاند “ئامانجی ئەمهریکا ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی و کردنەوەی گەرووی هورمز و هێرشکردنە سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێرانه”.
روونیشی کردەوە “ئەمهریکا بەبێ ئاماژەدان بە رێککەوتن، هێرشەکانی بۆ سەر کەناراوەکانی باشووری وڵاتەکەمان دەستپێکرد، لە کاتێکدا ئەمهریکا لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتندا سەروەری ئێرانی قبووڵ کردبوو، دەستی کرد بە هێرش و بۆردوومانکردنی کەناراوەکانی وڵاتەکەمان، لەوانەش بۆردوومانی قەشم و سیریک”.
ئهوهشى خستهڕوو “ئامانجی ئەمهریکا ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی و کردنەوەی گەرووی هورمز و هێرشکردنە سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران بوو، ئەمهریکا رێگای پێوەندی نێوان پارێزگاکانی باشوور و باکووری کردە ئامانج، هێرشی کردە سەر ئەو پردانەی کە بەرەو پارێزگاکانی هورمزگان و بەندەر عەباس دەچن، رادارەکانی پارێزگاکانی کەنار دەریاکان، بەشێک لە ناوەندی سەربازیی کردە ئامانج و چەند خاڵیش لە 15 پارێزگا بۆ ئامادەکردنی بوار بۆ جێگیرکردنی هێزی زەمینی”.
باسى لهوهشكرد “ناتوانین بڵێین پلانی هێرشە زەمینیەکەیان بە تەواوی رەتکراوەتەوە، بەڵام ئەو پلانە خەیاڵیەی کە ترەمپ لە مێشکیدا بوو، روونادات و زۆر لاواز بووە، هەروەها لەوانەیە ئۆپەراسیۆنی سنووردار ئەنجام بدەن”.
ع